دەركرانی ٣٢ كرێكاری خۆجێی لە پڕۆژەی رێگای ئاسنی هەمەدان ـ سنە
18:35 - 2 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: بەپێی راپۆرتی كۆمیتەی هاوكاری بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان، ٣٢ كرێكاری خۆجێی لەلایەن لێپرسراوانی پڕۆژەی رێگای ئاسنی هەمەدان ـ سنە (یەكەی ٢) لەسەر كار دەركراون.
ماڵپەڕی \"كۆمیتەی هاوكاری بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان\" بڵاوی كردەوە، پڕۆژەی رێگای ئاسنی هەمەدان ـ سنە (یەكەی ٢) كە ١٠٠ كرێكاری هەیە و رۆژانە زیاتر لە ١٢ كاتژمێر كاریان پێكراوە و لە هەر مانگێكدا ١٢٠ كاتژمێریش زیادەكارییان كردوە، ئەمە لە كاتێك دایە كە مانگانە تەنیا مووچەی ٣٠ كاتژمێر زیادەكارییان پێدراوە.
رۆژی دووشەممە رێكەوتی لەلایەن لێپرسراوانی ئەو پڕۆژەوە ١١ كرێكاری خەڵكی سنە، ١٥ كرێكاری خەڵكی دێگولان و ٧ كرێكاری خەڵكی قوروە لە \"یەكەی ٢\"ی ئەو پڕۆژەیە كەلە نێوان دوو گوندی \"وێنەسار هەتا تاماسقولی\" هەڵكەوتووە، لەسەر كار دەركراون.
بەپێی هەمان سەرچاوە ماوەیەك لەمەوپێش لێپرسراوی ئەو پڕۆژەیە كرێكارەكانیان بەبێدانی مووچە بۆ ماوەی ٢ مانگ رەوانەی مورەخسی كردبوو كە پاش ناڕەزایەتی دەربڕینی كرێكاران و سكاڵا لەلای ئیدارەی كاری شاری دێگولان، پێیان راگەیاندوون لەبەر ئەوەی كە بەڵێندەری ئەو پڕۆژەیە یەكێك لە ئۆرگانە گرینگە دەوڵەتییەكانە، هیچ كارێكیان لەدەست نایەت.
پڕۆژەی رێگای ئاسنی هەمەدان ـ سنە لەلایەن \"قرارگاە سیدالشهدا\" كە سەر بە سپای پاسدارانە بەڕێوە دەچێت.
پڕۆژەی رێگای ئاسنی تاران ـ هەمەدان ـ سنە كە \"یەكەی سنە\" بە درێژایی ٤١٨ كیلۆمیتر لە دوو فاز پێكهاتووە، فازی یەكەم بە درێژیی ١٥١ كیلۆمیتر، فازی دووەم بە درێژیی ٦٠ كیلۆمیتر و یەكەی سێیەم بە درێژیی ٣٠ كیلۆمیتر لە نێوان گۆندەكانی تاماس قولی هەتا كانی كەسری هەڵكەوتووە.
لە ماوەی دوو حەفتەی رابردوودا دەركرانی كرێكارە خۆجییەكان، زەخت و گوشاری كاری و كاركردنی زۆرەملێو زیادەكاری بە كرێكاران لە پڕۆژە و ناوەندەكانی بەرهەمهێنان لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران رووی لە زیادبوون كردووە.
بەپێی هەواڵێكی دیكەی كۆمیتەی هاوكاری بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان، \"شیركەتی سەقز سازیی كوردستان (وەن)\" هەڵكەوتوو لە ئاوایی \"حەسەن ئاوا\"ی سنە زەخت و گوشاری بۆ كرێكارەكان هێناوە و لە كۆبوونەوەیەكدا بە ٢٠ كرێكاری راگەیاندوووە كە ئەگەر بێت و هەر رۆژە ٤ كاتژمێر زیادەكاری نەكەن، لەسەر كار دەردەكرێن و هەروەها پێی راگەیاندوون كە بەكارهێنانی مۆبایلیش قەدەغەیە.
لە حەفتەی رابردووشدا كارگەی \"زەردجین\" كە گەورەترین كارگەی بەرهەمهێنانی كۆتاَل (پارچە)یە لە ئیلام بەهۆی داخرانی ١٤٠ كرێكار بێكار بوون و لەلایەكی دیكەشەوە كارگەی قەندی \"حەداد عادڵ\" لە كرماشانیش بەهۆی كێشەی ئابوورییەوە داخراوە و ١٠٠ كرێكاری دیكەش بێكار كراون.