دە حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لە دارستانەكانی كرماشان/ قەرەبووی خەسارەكان زۆر دەخایەنێ
22:31 - 19 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: بە وتەی بەرپرسی گشتیی سەرچاوە سروشتتییەكانی پارێزگای كرماشان، لە وەرزی بەهاردا زیاتر لە 10 حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لە لێڕەوارەكانی كرماشان روویان داوە كە قەرەبووی زیانەكان زۆر دەخایەنێ.
حوسێن سلێمانی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی میهر ئاشكرای كردووە، ساڵی 1390 رێژەی ئاگركەوتنەوەكان لە لێڕەوار و دارستانەكانی پارێزگای كرماشان نزیك بە 114 حاڵەت بووە كە 6/1168 هێكتار دارستان سووتاون و لە ماوەی سێ مانگی رابردووشدا نزیك بە 10حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لەو پارێزگایە رووی داوە.
ناوبراو ئەوەشی ئاشكرا كردووە كەلە شارەكانی \"پاوە، سەلاسی باوەجانی، سەرپێل زەهاو\"یش 70 هێكتار لێڕەوار هەر لەو ماوەیەدا بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە سووتاون.
هەرچەند حاڵەتەكانی ئاگركەوتنەوە لە دارستانی بچووك و بەرتەسكدا روویان داوە، بەڵام قەرەبوو كردنەوەیان كاتی زۆر دەخایەنێ.
بە وتەی چالاكانی ژینگەپارێز و دانیشتوانی ئەو ناوچانەی كە ئاگركەوتنەوە تێیاندا رووی داوە، رێژەی ئاگركەوتنەوەكان لە ناوچە كوردنشینەكان زۆر لە ئامارە فەرمییەكانی حكوومەت زیاترن و ساڵانە بە سەدان هێكتار دارستان و ژینگەی كوردستان لە ئاگردا دەسووتێن.
لە ماوەی حەفتەكانی رابردوودا لە شارەكانی مەریوان، پاوە و سەلاسی باوەجانی چەندین حاڵەتی ئاگركەوتنەوە روویان داوە و زیانێكی زۆریان بە سروشتی كوردستان گەیاندووە.