دێولان؛ مێهدی جەوانمەردی بە ٦٩ مانگ زیندان مەحکووم کرا

18:57 - 12 سەرماوەز 2722

مێهدی جەوانمەردی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری دێولان، لەلایەن لقی ٢ی دادگای کەیفەریی ئەو شارە، بە ٥ ساڵ و ٩ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

بەپێی ئەو حوکمە داسەپاوە، ئەو چالاکە مەدەنییە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی  نیزام" بە ٩ مانگ زیندان، "تێکدانی نەزمی گشتی" بە ١٨ مانگ زیندان و "کۆبوونەوە و تەبانی دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی" بە ٤٢ مانگ زیندان، مەحکووم کراوە.

ئەو چالاکە مەدەنییە لە کاتی دادگاییەکەیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و لە دادگاییەکی چەند خولەکیدا، بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس، دادگایی کرابوو.

ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەزبەر، مێهدی جەوانمەردی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

مێهدی جەوانمەردی هەنووکە لە زیندانی ناوەندیی سنەیە.