دێولان؛ شادمان ئەحمەدی لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژرا

11:58 - 18 سەرماوەز 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی سەرماوەز، شادمان ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێولان، لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتکەرەکاندا گیانی لەدەست دا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردبووە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکان دەسبەسەر کردبوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: ئەو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ڕەوانەی کەڵانتەریی شاری دێولان دەکرێت و پاش چەند کاتژمێر دەسبەسەری، بنەماڵەکەی ئاگادار دەبن کە کوڕەکەیان لە ژێر ئەشکەنجەدا، گیانی لەدەست داوە.

شەوی ڕابردوو، بنەماڵەی شادمان ئەحمەدی لە ژێر گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکان تەرمی کوڕەکەیان، ئەسپەردەی خاک کرد.