دێهلۆران؛ منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ لە ئەنجامی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا

10:12 - 6 بەفرانبار 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانبار، لە ئەنجامی تەقینەوەی مین منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ لە دێهلۆران سەر بە پارێزگای ئیلام گیانی لەدەست دا.

ئەو منداڵە هەوارچی بووە و لە ناوچەی سنووریی دەورووبەری "ئەبوو غۆوەیر"ی شاری دێهلۆران لە کاتی لەوڕاندنی مەڕوماڵات تووشی ئەو رووداوە بووە.

ناوبراو بەهۆی بەرکەوتنی پریشکی مین بەر سینگی بە سەختی بریندار بووە و پاش ڕاگواستنی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەشتی عەباسی دێهلۆران، بەهۆی قووڵیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

ئەو منداڵە تەمەن ١٠ ساڵانە خەڵکی کرماشانە و لە هەوارچییەکانی خێڵی "زەنگەنە"ی دانیشتوو لە دەشتی عەباسی دێهلۆرانە.