دێهلۆران؛ تەقینەوەی مین قوربانییەکی لێ کەوتەوە

10:12 - 17 رێبەندان 2721

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندان، لە ناوچەی سنووریی گوندی "حەمزە" بەخشی دەشتی عەباس سەر بە شارستانی دێهلۆران مینێک تەقییەوە و بەهۆیەوە مەڕدارێکی تەمەن ٤٥ ساڵی خەڵکی کرماشان لاقێکی لەدەست دا.

"عیسا بازیار" چالاکی مافی مرۆڤی بواری قوربانییانی تەقینەوەی مین، لەم پەیوەندییەدا بە کوردپای ڕاگەیاند: "ئەم دامدارە لە عەشایەرەکانی کرماشانە؛ عەشایەرەکانی زەنگەنە لە زستاندا بۆ لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکانیان دەچنە ئەو ناوچانە و ساڵانە چەندین کەس لەو خەڵکە دەبنە قوربانیی تەقینەوەی مین".

دوای ڕووداوەکە، ئەو مەڕدارە بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی بەخشی دەشتی عەباسی شارستانی دێهلۆران ڕاگوازراوە کە بەهۆی قووڵیی برینەکەیەوە لاقی ڕاستی بڕدراوەتەوە.