دیپلۆمی شانازی رەكابەرییە نێودەوڵەتییەكانی وێنەكێشان بەخشرایە منداڵانی كوردستان + وێنە
13:13 - 2 بەفرانبار 2713
ئاژانسی كوردپا: ٢٠ منداڵی هونەرمەندی ئەندامی ناوەندی پەروەردەی فیكری لەئوستانە كوردنشینەكانی ئێران توانیان دیپلۆمی فەخر و شانازی ركابەرییەكانی نەقاشی وڵاتی بۆڵغارستان بەدەست بێنن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ركابەرییەكانی نێودەوڵەتی وێنەكێشانی \"نوا زاگورا\"ی وڵاتی بۆڵغارستان بە سەركەوتنی ئەندامانی ناوەندی پەروەردەی فیكری منداڵان و مێرمنداڵانی ئوستانەكانی كرماشان، ئازەربایجانی رۆژئاوا و كوردستان كۆتایی پێهات.
هانیە كاشی ساز و بابەك نادر عەلی لەخۆی، سۆما مەمدووح، مائێدە قورەیشی و دەریا ئادەمی لەپیرانشار، سوریا سپوەیی لەمەهاباد، تینا محەممەدزادە لەورمێ، پەریسا ئیبراهیمی لەسەردەشت، مەهدی جەهانگەرد لە محەممەدیار، زیلان مەعرووفی لەشنۆ، ئەسرا حەق نەزەری و سەحەر ئەحمەدزادە لەتازەشار، منداڵانی هونەرمەندی ئوستانی ئازەربایجانی غەربین.
هەروەها ٨ منداڵی دیكە بەناوەكانی ئایدا سەفەری، هەستی قەنبەری، فاتمە سەلیمی و هانیە میرزایی لەكرماشان، ئایدا سەمەدی، مەحدەسە ئەڵماسی و محەممەد سلێمانی لەكەنگاوەر و كارا خەلیل نەژاد لەبانە سەركەوتوانی ئوستانەكانی كرماشان و كوردستانن.
ناوەندی پەروەردەی فیكری منداڵان و مێرمنداڵانی ئەو سێئوستانە بە هۆی بەشداریی چالاكانەیان لەركابەرییەكان، دیپلۆمی شانازییان پێشكەش كراوە.
ئەمساڵ سەرجەم ٦١ منداڵ و مێرمنداڵی ئێرانی خەڵاتی ركابەرییەكانی وێنەكێشانی \"نوا زاگورا\"كە لەژێر ناوی \"ئازاد\" لەوڵاتی بۆڵغارستان بەڕێوە چوو بەدەست هێناوە.
دوو هەزار و ٦٥٨ بەرهەم لە ٢٧ وڵاتی جیهانەوە بە پانزدەیەمین خولی ركابەرییەكانی نەقاشی بۆڵغارستان گەیشتبوو.