دیوانی میرزا عەبدولقادر پاوەیی گەیشتە چاپی دووەم
15:25 - 10 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: دیوانی \"میرزا عەبدولقادر پاوەیی\" دوای پێداچوونەوەیەكی دووبارە لەلایەن كۆكەرەوەكەی، لەلایەن بڵاوكراوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەولێر چاپ و بڵاو كرایەوە.
هەواڵدەریی كوردپرێس بڵاوی كردەوە، چاپی یەكەمی ئەم دیوانە بە كۆكردنەوە و نووسینی محەمەدرەشید ئەمینی، توێژەری پاوەیی بە سەرچاوە وەرگرتن لە چاپەكانی پێشووی ئەم دیوانە، لە ساڵی 2009 بڵاوكرابوۆوە و دوای پێشوازییەكی بەربڵاو لەلایەن لایەنگرانی شیعری كوردی و شیوەزاری هەورامی، بۆ جاری دووەم و لە دووتوێی 520 لاپەڕە بڵاو كرایەوە.
پێشتر چەند جار دیوانی میرزا عەبدولقادر پاوەیی بە ساغكردنەوە و پێداچوونەوەی محەمەدئەمین هەورامی لە بەغدا و هادی سپەنچی لە كوردستانی ئێران بڵاو كراوەتەوە.
میرزا عەبدولقادر پاوەیی لە دایكبووی 1228ی هەتاوی ( 1849ی زایینی) شاری پاوەیە و هەر لە تەمەنی لاویەتیدا دەستی كردووە بە شێعر نووسین و لە رێگای سەفەرە دوورەكانی بە مەبەستی وانە خوێندنی ئایینی لە وڵاتانی ئێران، عێراق و توركیە فێری زمانەكانی فارسی، توركی و عەرەبی بووە و كۆمەڵێك شێعری بەم زماناش هۆنیوەتەوە.
میرزا دوای گەیشتن بە پلەیەكی دیار لە خوێندەواری و رۆشنبیری بەهۆی رەوشی خێڵایەتی و تەنگ و چەڵەمەكانی ناچار لە ژیان لە كاشتەر بووە و دواتر بەهۆی نووسە ربوونی لە بارەگای محەمەدبەگی جوانڕۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ لە قەڵای جوانڕۆ و كرماشان ژیاوە.
ئەم شاعێرە بەتوانایە دۆستایەتیی نزیكی لەگەڵ گەورە شاعێرانی وەك مەولەوی تاوەگوزی و سەید ساڵح نیعمەتوڵڵاهی بووە، لە تەمەنی 61 ساڵیدا لە شاری پاوە كۆچی دوایی كردووە.