دیوانی شاعێری کۆچکردووی ئیلامی لە چاپ درا

20:41 - 14 خەرمانان 2715
ئاژانسی کوردپا: بەرهەمە شعێرەکانی یەکێک لە شاعێرە بەناوبانگەکانی بواری ئەدەب و فەرهەنگی کوردستان لە ئیلام لەدوای مردنی لە دیوانێکدا چاپ وبڵاوکرایەوە.

بەپێێ هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەرهەمە شعێرەکانی شاعێری کوردی زمانی ئیلامی، سەیدعەلی عەلایی نێژاد لە کتێبێکدا لە ژێر ناوی \"پرشنگ باران\" چاپ کرا.
ئەو کتێبە بە زاراوەی کوردی گۆرانی تایبەت بە ناوچەی ئیلام نووسراوە.

\"28557.jpg\"
سەیدعەلی عەلایی نێژاد شاعێری ئیلامی
دیوانی شعێری پرشنگ واران بە هەوڵی و تێکۆشانی عەلی حەیاتی نیا لێکۆڵەری ئیلامی کۆکراوەتەوە و چاپەمەنی \"زاگڕۆ\" یش چاپ و بڵاوی کردوەتەوە.

سەیدعەلی عەلایی لە سالی ١٣٤٠ هەتاوی لە شاری ئیلام لە دایک بووە و لەلای مامۆستایانی وەک \"عەلی رەشنەوادی\" و \"عەنایەت رەشنەوادی\" فێری خوێندن و نووسین بووە و لە مانگی رەشەممەی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی کۆچی دوایی کردووە.