دیوانی باڵای وڵات داواکاریی دادگاییکردنەوەی ڕامین حوسێن‌پەناهی ڕەت کردەوە

21:24 - 20 جۆزەردان 2718
ئاژانسی کوردپا: پارێزەری دۆسیەی ڕامین حوسێن‌پەناهی، باسی لە ڕەتکردنەوەی داواکاریی دادگاییکردنەوەی بریگرتەکەی (موکل) لە دیوانی باڵای وڵات کرد.

حوسێن ئەحمەدی‌نیاز، پارێزەری دۆسیەی ڕامین حوسێن‌پەناهی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام لە وتووژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی \"ئیسنا\" وێڕی پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند: \"دۆسیەکە ڕەوانەی لقی ٣٨ی دیوانی باڵای وڵات کراوە، کە بە داخەوە لقی ئاماژە بۆ کراو بەبێ ڕەچاوکردنی ئەسڵی دۆسیەی بەڵگەیی، دووبارە دادگاییکردنەکەی ڕەت کردووتەوە\".

ئەحمەدی‌نیاز هەروەها ڕایگەیاند: \"دووبارە داوای دادگاییکردنی دەکەم، چوونکە ئەمە مافی بریگرتەکەمه، تا دووبارە دادگایی دەکرێتەوە و هیوادارم دادوەرەکانی دیوان دووبارە بە وردبینیەکی زۆرتر و لەگەڵ داخوازیی ئەسڵی دۆسیەکە، جێبەجێ بکرێت\".

سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، حوسێن‌ ئەحمەدی‌نیاز، بە پشتبەستن بە بەندەکانی ج و چ ماددەی ٤٧٤ لە یاسای ئایینی دادڕەسیی کەیفەری، کە پێکهاتووە لە شەش لاپەڕە و دوو بەشی ایرادات شكلی و ماهوی\" پێشکەش بە بەڕێوەبەری دیوانی باڵای وڵات کراوە\".

ڕۆژی سێشەممە ١١ی بانەمەڕ، ڕامین حوسێن‌پەناهی، زیندانی سیاسی کورد مەحکووم بە ئێعدام، بۆ بەڕێوەچوونی حوکمەکەی ڕەوانەی قەرەنتییەی زیندانی شاری سنە کرا، کە بە هۆی گوشاری بیروڕای گشتی و ناوەندەکانی داکۆکیکار له مافی مرۆڤ، پێشیان بە بەڕێوەچوونی حوکمی ئێعدامی ڕامین گرت.

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوە لە لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵات لە شاری قوم، حوکمی ئێعدامی ڕامین حوسێن‌پەناهی پشتڕاست کرایەوە.

ڕامین حوسێن‌پەناهی، ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕ، لە شەڕ و تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران لە شاری سنە، بە سەختی بریندار بوو و لە لایەن هێزەکانی سپاوە دەسبەسەر کرا و پێشتریش حوسێن ئەحمەدی‌نیاز،
پارێزەری پلەی یەکی دادگوستەری و پارێزەری دۆسییەی ڕامین حوسێن‌پەناهی، بە ئاماژەکردن بە دەرکردنی حوکمی ئێعدامی ڕامین، لە وتووێژێکی کورتدا لەگەڵ ئاژانسی کوردپا ڕاگەیاند: \"ڕامین حوسێن‌پەناهی بە تاوانی \"بغی\" و ئەندامبوون لە کۆمەڵە بە ئێعدام بە سێدارە لە حەوشی زیندانی سنە مەحکووم کراوە\"، کە دوای تەواوبوونی قۆناغی دەرمانی لە نەخۆشخانەی شاری سنە، بۆ گرتووخانەی سپا گوازرایەوە.\"