دیواندەرە؛ مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

10:41 - 23 رێبەندان 2721

ڕۆژی هەینی ٢٢ی ڕێبەندان، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی "ڕووزبە مورادی" خەڵکی شاری دیواندەرە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو مێرمنداڵە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژیی ئەو مێرمنداڵە ناڕوونە.

کۆمەڵناسان و شارەزایانی بواری دەروونی لەو باوەڕەدان کە هەژاری، دەستکورتی و بێهیوای لەنێو لاوان و مێرمنداڵان، لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی دێتە ئەژمار.