دیداری بارزانی لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردی سووریە/ مافی كورد بۆ ئێمە گرینگە
20:18 - 7 سەرماوەز 2711
كوردپا: سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەڵاحەدین لەگەڵ لێپرسراوانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردی سووریە چاوپێكەوتنی پێكهێنا.
ئەنجوومەنەكە لەو دانیشتنەدا ، ئەنجامی دانوستانەكانیان لەگەڵ هێز و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەكانی سووریە و هەڵوێستی دەسەڵاتی حكوومەتی ئەو وڵاتەیان خستۆتە روو.
لەلایەكی دیكەوە، مەسعوود بارزانی وێڕای بە گرینگ وەسف كردنی ئەو دانیشتنە وتیشی، هەرێمی كوردستان پشتیوانی لە ویستی گەڵی سووریە دەكات و پێویستە لایەنە كوردییەكانی ئەو وڵاتە بە وردی هەڵسوكەوت لەگەڵ ئەو بارودۆخەی كە ئەو وڵاتەی تێكەوتووە بكەن.
بارزانی ئەوەشی خستۆتە روو، \"ئەم كۆبوونەوەیە بۆ ئێوە و ئێمە و سەرجەم گەلی كورد گرینگ و چارەنووسسازە و هەرێمی كوردستانیش لە چوارچێوەی ئەو رەوشەدا رۆڵی مێژوویی خۆی دەگێرت\".
ماڵپەڕی خەندان لەزاری سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوی كردەوە، \" لای ئێمە مەسەلەی گرینگ دێمۆكراسی و دانپێدانان بە مافی گەڵی كورد لە سووریەیە و هەرێمی كوردستانیش پشتیوانی لە پارتە سیاسییەكانی كورد لە سووریە دەكات\".
ئەنجامی كۆنگرەی قامیشلو كە چەند رۆژ لەمەوبەر بەڕێوە چوو، ئەنجوومەنێكی نیشتمانی كوردی لێكەوتەوە.
ئەو ئەنجوومەنە كوردییەی كە چاو پێكەوتنیان لەگەل َ سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردووە، پێكهاتبون لە 11 لایەنی سیاسی و 11 نوێنەری سەربەخۆی چین و توێژە جیاجیاكانی كۆمەڵگای كوردی لە سووریە.