دیاردەی رفاندنی منداڵان خۆپیشاندانی بەرینی خەڵكی بۆكانی لێكەوتەوە
22:41 - 1 بانەمەڕ 2712
كوردپا: هاووڵاتییانی شاری بۆكان دژ بە دیاردەی رفاندن و دەستدرێژی بۆ سەر قوتابیانی قوتابخانەكانی ئەو شارە لە پاركی ساحلیی ئەو شارە خۆپیشاندانیان كرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كاتژمێر 5ی دوانیوەڕۆ رێكەوتی 1ی بانەمەڕ، 3 هەتا 4 هەزار کەس لە خەڵكی شاری بۆكان لە پاركی ساحلیی كۆ بوونەوە و دواتر بە دروشم دان بەرەو فەرمانداری ئەو شارە وەڕێ كەوتن.
هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە درێژەدا وتی: \"سەرەڕای ئەوەی هێزە ئینتزامییەكان ویستیان پێش بە چوونی هاووڵاتییانی ناڕازی بۆ بەردەم فەرمانداریی شاری بۆكان بگرن، بەڵام خەڵكی بە دانی درووشمی \"سزادانی ئەنجامدەران و دەست و پێوەندییەكانی دیاردەی رفاندنی منداڵان \" درێژەیان بە رێپێوانەكە دا\".
هەواڵنێرمان ئاشكراشی كرد، هێزێكی زۆر لە دەوروبەری فەرمانداریی بۆكان، شاخەڕەش و كۆڵان و شەقامەكانی شار جێگیر كراون.
لە درێژەی ئەو راپۆتەدا هاتووە، توێژی ژنان و چالاكانی مافەكانی ژنان لە ریزی پێشەوەی ئەو خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەوە بوون و بە وتەی شایەتحاڵان رێژەی بەشدارانی ئەو خۆپیشاندانە 3 هەتا 4 هەزار كەس مەزەندە كراوە.
چەند رۆژ لەمەوبەر كۆمەڵێك لە دایكانی شاری بۆكان و چالاكانی مەدەنی لە بەیاننامەیەكدا داوایان لە خەڵك كرد بە مەبەستی مەحكووم كردنی دیاردەی رفاندنی منداڵان رۆژی هەینی رێپپێوانێكی هێمنانە رێك بخەن.
لە چەند رۆژی رابردوودا لە شاری بۆكان چەند كەس ماتۆرسوار دەستیان داوەتە رفاندنی قوتابیانی ناوەندیی و دوا ناوەندیی و سەرەڕای دەستدرێژی كردن بۆ سەرییان گیانیشیان لێئەستاندوون و زۆربەی شەوەكانیش بە زەبری چەقۆ هەڕەشە لە هاووڵاتییان كراوە.
نموونەی بەرچاو لەم بارەوە رفاندن و كوشتنی كچێكی تەمەن 17 ساڵان بوو بەناوی سومەیە.ف، كە پاش چەند رۆژ بە تەرمەكەی كوژراوی دۆزرایەوە.
لە كاتەكانی دیكەدا ئەگەر زانیاریی جیا لەم هەواڵە بە ئاژانسی كوردپا بگات، لە دووتوێی راپۆرتی پوختەدا بڵاوی دەكەینەوە.