دۆسیەی ٤٣ هاووڵاتیی ناڕازیی خەڵکی کرماشان ڕەوانەی دادگا کرا

20:54 - 8 خاکەلێوه 2718
ئاژانسی کوردپا: دۆسیەی ٤٣ هاووڵاتیی خەڵکی شاری کرماشان کە لە ناڕەزیەتییە خەڵکییەکانی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنیەتیی و ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون، ڕەوانەی دادگا کرا.

هەواڵدەریی\"میزان\" لە زاری دۆزگەری گشتی و ئینقلابی پارێزگای کرماشان بڵاوی کردەووەتەوە، سزانامەی ٤٣ هاووڵاتیی ناڕزای لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لەو پاڕێزگایە، ڕەوانەی دادگا کراوە و ئەوان لە ژێر کاریگەریی فەزای مەجازی هاتوونەتە شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

محەممەد حوسێن سادقی لەو بارەیەوە دەڵێت: \"بڕیاری کۆتایی و سزانامەی ٤٣ کەس کە هۆکاری ئاژانەوەنانەوە لە شەقامەکان لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو بوونە، بڕدراوەتەوە و بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی دادگا کراوە\".

ئەو بەرپرسە قەزاییە هەروەها ئاماژەی بە خەسارەتی ئەو ناڕەزایەتیه دەبڕینانه کردووە و ڕاگەیاندووە: \"ڕووداوێکی تاڵ بوو کە خەسارەتگەلێکی لە سەر کۆمەڵگا بە جێ‌هێشت\".

ناوبراوە هەروەها دەڵێت: \"بەشێک لە ناڕەزایەتییەکان لە بەستێنی وەدینەهاتنی داواکارییەکانی خەڵک لە بواری ئابووری بووە، بەڵام بە خێرایی بۆ لای بنەماشکێنی چوو، کە بە هەوڵی دەزگایی قەزایی هێزە و ئەمنییەتییەکان کونتڕۆڵ کرا\".

ڕۆژی هەینی ٨ی بەفرانبار، کۆبوونەوە ناڕەزایەتی لە شاری کرماشان سەبارەت بە \"گرانی و دۆخی نالەباری ژیان و گوزەران\" بەڕێوەچوو و هاووڵاتییانی ناڕازیی لە گۆڕەپانی ئازادی و دەورووبەری شەقامی مودەڕس لە شاری کرماشان بە دروشمی\"زیندانی سیاسی دەبێت ئازاد بکرێن\" و \" ملت گدایی می‌کند آقا خدایی می‌کند\" گوتەوە و هەواڵدەرییەکانی حکوومەتی ژمارەی هاووڵاتییانی ناڕازیی شاری کرماشانیان بە ٣٠٠ کەس خەڵماند.