دۆزینەوەی ددانی مرۆڤی \"نیاندەرتاڵ\" لە کرماشان پشتڕاست کرایەوە

15:06 - 31 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: ئاکامی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لەسەر ددانێک، لە لایەن تیمی لێکۆڵەرە نێونەتەوەییەکان و مۆزەی نەتەوەیی ئێران، باس لە بوونی مرۆڤی نیاندەرتاڵ لە دەشتی شابادی پارێزگای کرماشان، لە سەردەمی چاخی بەردین دەکات.

\"ئومید قادری\" بەڕێوەبەری گشتیی میراتە فەرهەنگییەکان، پیشەدەستییەکان و گەشتیاریی پارێزگای کرماشان، ڕایگەیاند: \"دۆزینەوەی ددانی مرۆڤێک لە ئەشکەوتی وزمە، کە ئەم حەوتوویە لە ڕۆرناڵ نێونەتەوەیی \"گوورەی مرۆڤ\" (تکامل انسان) بڵاو کراویەوە، ئەو ڕاستییە نیشان دەدات کە مرۆڤی نیاندەرتاڵ لە زاگرۆس ژیاوە\".

\"فەرەیدوون بیگلەری\"، بەرپرسی بەخشی چاخی بەردینی مۆزەی نەتەوەیی و لە نووسەرانی گوتاری \"ئەم ددانە خلێنە چکۆلەیە\"ی (این دندان آسیای کوچک) بۆ منداڵێکی نیاندەرتاڵ گەڕانەوە کە لە کاتی گیانلەدەستدانی، تەمەنی لە نێوان ٦ هەتا ١٠ ساڵ بووە\".

بە وتەی ناوبراو، ئەم ددانە لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٣٧٠، لە کاتی لێکۆڵینەوەی ئاسەوارناسی لە دەشتی شاباد، لە ئەشکەوتی وزمە دۆزرایەوە و لەو کاتەوە هەتا ئێستا چەندین شێواز لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە.

\"فەرەیدوون بیگلەری\" هەروەها دەڵێت:\" بە سەرنجدان بەوەیکە مرۆڤی نیاندەراتاڵ چل هەزار ساڵ پێش لەنێوچووە، نموونەی ئەشکەوتی وزمە دەبێ زیاتر لە ٤٠ هەزار ساڵ و کەمتر لە ٧٠ هەزار ساڵ پێشینەی هەبێت.
هەتا ئێستا تەنھا لە باشووری کوردستانبپاشماوەی مرۆڤی نیاندەرتاڵ دۆزرابووەوە. لێرەوە دەردەکەوێت کە زنجیرەچیای زاگرۆس شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤی نیاندەرتاڵ بووە.