دۆزرانەوەی چوار ئەشکەوت لەئوستانی ئیلام + وێنـە
13:19 - 29 بەفرانبار 2713
ئاژانسی کوردپا: لەماوەی یەک رۆژدا گرووپی شاخەوانیی ئوستانی ئیلام بە هاوکاریی ژمارەیەک شارەزای شارەکانی تاران، کەرەج و تەورێز توانیان چوار ئەشکەوت لەناوچەی \"بانکوڵ\"ی ئوستانی ئیلام لە داوێنی چیای \"مانشت\" بدۆزنەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەندامانی گرووپی شاخەوانی ئوستانی ئیلام بە ناوەکانی مەیسەم خۆش ئەقدەم، ئەحمەد خاتوونی، حوسێن بوینی، نەرگس کەوکەبیان، سوهەیلا، مەیسەم میرزایی، ئێحتشام موسەدیق و بەهادۆر بروومەند بە مەبەستی دۆزینەوەی چوار ئەشەکەوت چوونەتە ئاوایی \"سراب کارزان\" هەڵکەوتوو لە ناوچەی \"بانکوڵ و ئەو چوار ئەشکەوتەیان دۆزییەوە.
ئەو تیمە توانیویانە چوار ئەشکەوت بە قووڵایی ١٧ میتر، ٥٢ میتر، ٥٠ میتر و ٩٠ میتر لە ناوچەکانی \"بانکول و مانشت\" بدۆزنەوە.
بەوتەی مەیسەم خۆش ئەقدەم سەرپەرستی تیمەکە، ئەو چوار ئەشکەوتە هەر هەموویان مەودایەکی نزیکیان لەگەڵ یەکتر هەبووە و هەتا ئێستاش کەس نەیتوانیبوو بچێتە قوڵایەکانیانەوە.
ئەو سەرپەرستە ئەوەشی خستۆتەڕوو، دانیشتوانی ناوچەکە وتوویانە ماوەی ٣٠ ساڵ لەمەوبەر هاووڵاتییەک کەوتۆتە ناو یەکێک لەئەشکەوتەکان و لەوێدا مردووە.
خۆش ئەقدەم گوتوویەتی: \"ئێمە هیچ ئاسەوارێکی مردن یان بۆن و بە جێمانی ئێسک و پروسکمان لەناو ئەشکەتەکەدا نەبینیەوە.\"
بەوتەی ئەو تیمە، لەناو ئەشکەوتەکاندا زیندەوەر و باڵەندە ژیانیان کردووە و ئەوەی جێگای سەرسووڕمانی تیمەکە بووە، بوونی \"بۆق\" و باڵەندەی \"قەڵەرەشە\" لە قووڵایی ٥٠ میتری زەوییدا بووە.
ئەندامانی ئەو تیمە توانیویانە سەرجەمی ئەو چوار ئەشکەوتە لەماوەی یەک رۆژدا بدۆزنەوە.