دۆخی ئێستای "سەراو نیلووفەڕ"ی پارێزگای كرماشان وەڵامدەر نیە
13:36 - 19 سەرماوەز 2711
كوردپا: بەهۆی بارودۆخی خراپی سەراو نیلووفەڕ و كەم بوونی ئاو ژمارەیەكی بەرچاو لە زیندەورەكانی ناو ئەو ئاوە لەناو چوون.
جێگری ئیدارەی ژینگە پارێزی پارێزگای كرماشان رایگەیاند، ئاوی سەراوی نیلووفەڕ بەرەو وشك بوون دەڕوات و هەر بەو هۆیەوە ژمارەیەكی بەرچاو لە زیندەورەكانی ناو ئەو ئاوە لەناو چوون.
فەریدوون یاوری لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی فارس رایگەیاندووە، بێجگەلە وشكەساڵی، كەمیی باران و بەربڵاوی سەراو نیلووفەڕ، هۆكارێكی گرینگی دیكەی وشك بوونی ئەو گۆلە كەمتەرخەمیی دەوڵەت و كەڵك وەرگرتنی خراب لە ئاوە ژێر زەمینیەكانە.
ئەو لێپرسراوە لەو باوەڕە دایە، رێكخراوی گشتیی ژینگە پارێزی ئێران، لەمەڕ وشك بوونی ئاوی سەراو نیلووفەڕ بەرپرسیارە.
یاوری وتیشی، پاراستنی ئەو گۆلە پێویستی بە هاوفكری و داڕشتنی بەرنامەیەكی رێكوپێكە كە لەلایەن رێكخراوە ژینگە پارێزەوە دابڕێژری و هەروەها پشتیوانی دەوڵەتیش گرینگە.
سەراو نیلووفەر لە 22 كیلۆمیتریی رۆژئاوای شاری كرماشان هەڵكەوتووە و بەرزاییەكەی لە ئاوی دەریا نزیك بە یەك هەزار و 315 میترە.