دۆخی محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهی زیندانیی سیاسی کورد نالەبارە
14:43 - 4 رێبەندان 2715
ئاژانسی کوردپا: محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهی زیندانیی سیاسیی کورد، خەڵکی شاری بۆکان، لە زیندانی بیرجەند لە دۆخێکی زۆر نالەبار دایە و لە کەمترین ئیمکاناتی بێهداشتی بێبەرییە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهی زیندانیی سیاسی لە شاری بیرجەند، بارودۆخێکی زۆر نالەباری هەیە و دوای ماوەیەکی درێژ کە لە قەرەنتینەی زیندانی بیرجەند ڕاگیراوە، بۆ بەندێک کە بەندی زیندانیانی بەساڵاچوو و هەروەها ئەو کەسانەی کە نەخۆشیی جۆراجۆریان هەیە، ڕاگوێزراوە.
عەبدوڵڵاهی بۆ بەندی ١٠٧ی ئەو زیندانە ڕاگوێزراوە کە لە سەرەتاییترین ئیمکاناتی بێهداشتی بێبەشە.
ئەو زیندانییە سیاسییە سەرەتای مانگی ڕەزبەر، دوای ناڕەزایەتی دەربڕین لە پێنەدانی مەرەخەسی بە ناوبراو، لە زیندانی تەبەسەوە بۆ بیرجەند ڕاگوێزرا و بەرپرسانی زیندانی بیرجەند، سەرەڕای دابینکردنی وەثیقه لە لایەن بنەماڵەکەیەوە، لەگەڵ ئازادیی مەرجدار یان ڕاگواستنی ناوبراو بۆ زیندانی شاری بۆکان، دژایەتییان کردوە.
عەبدوڵڵاهی خێزاندارە و منداڵێکی هەیە و بنەماڵەی ناوبراو لە شاری بۆکانی پارێزگای ورمێ نیشتەجێیە.
محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهی، پاییزی ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی، دەستبەسەر و دوای ١٥ مانگ بەبێ هیچ لێپرسینەوەیەک لە دادگای ئینقلابی مەهاباد، بە تۆمەتی \"محارەبە\" (شەڕ لەگەڵ خودا) و هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان و پڕۆپاگەندا دژی نیزام بە ١٨ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی تەبەس مەحکووم کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی \"هێرانا\"، برایەکی محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهی، بە نێوی محەممەد عەبدوڵڵاهی، بە ئیعدام مەحکووم کراوە و هەنووکە لە زیندانی ورمێدا لە دەستبەسەری دایە.