دۆخی جەستەیی زیندانییەكی سیاسیی كورد لەزیندانی خۆی جێی نیگەرانییە
15:33 - 23 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: زیندانیەكی سیاسیی كوردی دەستبەسەر لە زیندانی شارستانی خۆی، سەرەڕای ئەوەی تووشی فەرامۆشی بووە، توانای قسەكردنیشی نەماوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، مستەفا فەرجام زیندانی سیاسیی كورد كە بە ١٨ ساڵ زیندان مەحكووم كراوە و لەم دوایانەدا لەزیندانی شاری (ورمێ)وە بۆ گرتووخانەی ناوەندی شارستانی خۆی راگوێزراوە، توانای قسە كردن و دەربڕینی وشەی نەماوە.
ئەو هاووڵاتییە كوردە رێكەوتی ٤ی رەزبەری ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی لە شاری ماكۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ راگوێزرابوو.
لەو بارەیەوە هەواڵدەریی هێرانا بڵاوی كردبۆوە، مستەفا فەرجام بە هۆی ئەشكەنجەی لە رادەبەدەرەوە تووشی نەخۆشی \" فەرامۆشی(ئالزایمیر)\"، بووە.
ئەو زیندانییە سیاسییە دوای تێپەڕینی زیاتر لە دوو ساڵ لە گرتنی، تووشی چەندین نەخۆشیی دیكەی جەستەیی و هەروەها بەم دوایانەش تووشی بێتوانایی لە قسەكردندا بووە.
لەلایەكی دیكەوە زیندانییەكی سیاسیی دیكەی كورد بەناوی كەیوان داودی خەڵكی شاری مەهاباد كە لەزیندانی ناوەندی شاری ورمێراگیراوە، مەترسیی بڕینەوەی لاقی لێدەكرێ.
كەیوان داودی كە ماوەی ٦ ساڵە لە زینداندایە تووشی \"عفونت\"ی لاق بووە و بەرپرسانی زیندانی ورمێلە بری چارەسەریی و ناردنی بۆ نەخۆشخانە پێیان وتووە:\" با حیزبە كوردییەكان بێن نەشتەرگەریی لاقت بۆ بكەن\".
بەپێی ئایین نامەی ئیجرایی رێكخراوی زیندانەكان، دەبێبەرپرسانی زیندان پێداویستییە دەرمانی و بێهداشتییەكانی زیندانییان دابین بكەن.
بە پشت بەستن بە پەیماننامەی نێودەوڵەتیی مافە مەدەنی و سیاسییەكان كە حكوومەتی ئێرانیش ئەو رێكەوتنامەیەی واژۆ كردووە،\" بێبەری كردنی زیندانییان لە چارەسەریی پزیشكی بەرابەرە لەگەڵ پێشێڵكردنی رەشنووسی قەدەغەكرانی ئەشكەنجە و هەڵسوكەوتی زاڵمانە، دژە مرۆیی و سووكایەتی پێكردن.