دژایەتیی حکوومەتی ئێران بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی سەحرایی لەلایەن پزیشکانی بێ سنوورەوە

12:21 - 5 خاکەلێوه 2720

"ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور" بە مەبەستی یارمەتیدانی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەوڵی دامەزراندنی نەخۆشخانەیەکی سەحراییان لە شاری ئیسفەهان دا کە لەگەڵ دژایەتیی بەرپرسانی حکوومەتی ئێران بەرەڕووبوونەوە.

دژایەتیی بەرپرسانی نزیک لە ڕێبەری نیزام لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژ پێش، باڵوێزی ئێران لە وڵاتی فەرانسە، باسی لە ڕەوانەکردنی کەرەستەی تەندروستی و ٩ پزیشک لەگەڵ دوو فڕۆکەی چارتر لەلایەن ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور بۆ  ئێران کردبوو.

ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور، ناوەندێکی نادەوڵەتییە کە لە قەیرانەکانی وەک شەڕ، بوومەلەرزە، سێڵاو و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان، پزیشکان و پەرستاران و ‌هێزی خۆبەخش بۆ ناوچە جۆراوجۆرەکانی جیهان ڕەوانە دەکات.