دوکتورئەسعەد ئەردەڵان: قوربانیانی شیمیایی تەنیا لە شاری سەردەشت نیە و ئەو رووداوە ناوچەكانی دیكەی كوردستانیشی گرتەوە
15:54 - 12 سەرماوەز 2711
كوردپا: لێژنەیەك بە نوێنەرایەتیی ئەنجوومەنی پشتیوانی لە قوربانیان و بریندارانی شیمیایی شاری سەدەشت بەشدارییان لە كۆبوونەوەی ساڵانەی پێشگری لە چەكی شیمیایی لە وڵاتی هولەنددا كرد.
بەشی وتوێژی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە دیمانەیەكی تایبەت لەگەڵ دوكتور ئەسعەد ئەردەڵان مامۆستای زانكۆ و راوێژكاری ئەنجوومەنی بەرگریی لە مافی بریندارانی شیمیایی سەردەشت، دوایین پرسە پێوەندیدارەكانی بەم مەسەلەیەی تاوتوێكردووە.
د.ئەسعەد ئەردەڵان وتی: قوربانیانی شیمیایی تەنیا لە شاری سەردەشت نیە و ئەو رووداوە دڵتەزێنە ناوچەكانی دیكەی كوردستانیشی وەكوو كرند و مەریوان گرتەوە.
ئەو مامۆستایەی زانكۆ وتیشی، هەموو هەوڵمان وەگەڕ دەخەین كە یەكێك لە هەوڵەكانی كۆبوونەوەی ساڵانەی رێكخراوی \"opcw\" لە لاهەی هولەند بە ناوی \"قوربانیانی سەردەشت\" تەرخان بكەین.
رێكخراوی پێشگری لە چەكی شیمیایی ینكەكەی لە لاهەی هولەندە و لە ساڵی 1997 وە بە ئەندامەتی 175 وڵات دامەزراوە و ئێستا 188 ئەندامی هەیە.
بۆ بینین و خوێندنەوەی دەقی وتوێژی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لەگەڵ د.ئەسعەد ئەردەڵان سەردانی بەشی وتوێژ بكەن.