دوکتور بێهرووز چەمەن ئارا، مامۆستای زانکۆی کوردستان دەسبەسەر کرا
10:48 - 6 سەرماوەز 2722
دکتر بێهرووز چەمەن ئارا خەڵکی ئیلام، بەرپرسی پێشووی لێکۆڵینەوەکانی کوردستانناسی و لە مامۆستایانی گرووپی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان، دەسبەسەر کرا.
جەواد چەمەن ئارا برای دوکتور بێهرووز لەو بارەیەوە لە لاپەڕەی تووییتریی خۆی نووسیوویەتی: "براکەم دوکتور بێهرووز چەمەن ئارا نزیک کاتژمێر ۱ی نیوەشەوی شەممە ٥ی سەرماوەز، لە شاری سنە لە گەڕانەوە لە کۆبوونەوەیەک لە زانکۆی کوردستان بۆ ماڵەکەی بە ماشینەکەی خۆی، لەگەڵ ماشینەکەی ڕفێندراوە".
دوکتور بێهرووز چەمەن ئارا لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە ۱ی سەرماوەز، بەیانییەی مامۆستاکانی زانکۆی کوردستان لەمەڕ ناڕەزایەتی بە سەرکوت و دەسبەسەریی خوێندکارانی، بە زمانی ئاڵمانی خوێندبووەوە.