دووەمین كۆنفرانسی نەتەوەیی لاوانی كورد پاش سێ رۆژ كۆتایی پێهات
12:41 - 28 رەشەمه 2711
كوردپا: دووەمین كۆنفرانسی نەتەوەیی لاوانی كورد كە بە بەشداریی زیاتر لە 200 نوێنەر لە سەرجەم رێكخراوەكانی لاوانی بەشە جیاجیاكانی كوردستان لە شاری هەولێر بەسترا، پاش سێ رۆژ كاری بەردەوام سەرەنجام بە پەسند كردنی 21 خاڵ وەك راسپاردەی كۆتایی، کۆنفرانس کۆتایی پێهات.
لەو كۆنفرانسەدا كۆمەڵێك پرسی نەتەوەیی گرینگ خرانە بەرباس و راوێژ و ئاڵوگۆڕی بیرروڕایان لەبارەوە كرا، سەرەڕای بوونی رای جیاواز و ناكۆكی لەمەڕ هێندێ بابەت، بەشدارانی كۆنفرانس لەو باوەڕە دان دووەمین كۆنفرانسی نەتەوەیی لاوانی كورد هەنگاوێكی گرینگە بۆ پێشوازی لە كۆنگری داهاتووی نەتەوەیی كورد.
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا كەلە ماوەی سێ رۆژی كاری كۆنفرانسدا سەرجەم كار و بڕگەكانی رووماڵ كرد، لە كۆتاییشدا وەكوو ئەرك و پیشەی كاری راگەیاندن و گواستنەوەی زانیاری، دەقی راگەیەندراو و راسپاردەكانی كۆتایی كۆنفرانسی لاوان وەك خۆی بڵاو دەكاتەوە.
دەقی راگەیاندراوی كۆتایی دووەمین كۆنفرانسی نەتەوەیی لاوانی كورد:
دوای سێ رۆژ راوێژ كردن لەسەر پرسە نەتەوەییەكان لە ئەنجامدا كۆنفرانس 21 خاڵی وەكوو پرسی نەتەوەیی پەسەند كرد و ئەو خاڵانەش پێشكەش بە كۆنگرەی داهاتووی نەتەوەیی كورد دەكرێن.
ـ پێویستە لاوانی كورد بەرەنگاری هەرچەشنە هێرشێك ببنەوە كە دەكرێتە سەر هەر چوار بەشی كوردستان.
ـ سیاسەتی تواندنەوەی زمانی شیرینی كوردی بە دیالێكتە جیاجیاكانەوە شەرمەزار دەكەین و پارێزگاری لە زمانی كوردی دەكەین.
ـ بانگەشە كردنی سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بەبێ جیاوازی بیر و بۆچوون و ئیدئولۆژی بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان لەپێناو بە دیهاتنی یەكیەتیی نەتەوەیی كورد.
ـ بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان پێویستە رێگای ئاشتی و دێمۆكراتی و مەدەنیانە بگرینە بەر.
ـ بۆ ئەوەی لاوانی كورد تێكۆشانی خۆیان پتەوتر بكەن پێویستە فیدراسیۆنیكی لاوان درووست بكرێت.
ـ داوا دەكەین هەموو زیندانیانی سیاسی لە توركیە و ئێران و سووریە كە بە هۆی كێشەی رەوای كوردەوە دەستبەسەر كراون، ئازاد بكرێن و لەناو ئەوانیشدا بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی پەكەكە و هەروەها ئەو دۆستانەی كەلە كۆنفرانسی یەكەم لە شاری ئامەد لە لێژنەی ئامادە كاریدا بوون و ئێستا لە زیندان دان، بێنە ئازاد كردن.
ـ پێویستە سالانە كۆنفرانسی نەتەوەیی لاوانی كورد و ڤێستیڤاڵی لاوانی كوردستان ئەنجام بدرێت و سێیەمین كۆنفرانسی نەتەوەیی لاوانی كوردستان ساز بكرێت ئەگەر بارودۆخەكە لەبار بوو.
ـ پێویستە شەڕی براكوژی بە هەر پاساوێك دووبارە نەبێتەوە و هەر لایەنێك دووبارەی بكاتەوە، پێویستە لەلایەن هەموو لایەنەكانەوە شەرمەزار بكرێت.
ـ نەتەوەی كورد وەك هەموو نەتەوەكانی دیكە جیهان مافی بڕیاردانی چارەنووسی خۆی هەیە.
ـ پێویستە ئەزموونی حوكمڕانیی باشووری كوردستان بەرەو پێشەوە بەرین و لە هەر چوار پارچەی كوردستان پشتگیری و پشتیوانی بكەین و بە دەسكەوتێكی نەتەوەیی سەیر بكرێت.
ـ لە بەرامبەر سیاسەتی ژینۆسایدی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری و هونەری و كلتووریدا پێویستە گەلی كورد تێكۆشان بكات و ئەو كارەساتانەی كەلە رابردووشدا بەسەر گەلەكەماندا هاتوون شەرمەزار و پرۆتستۆ دەكەین.
ـ پێویستە لە بوارەكانی رۆشنبیری و وێژەیی و هونەریی زمانی كوردی پێش بخرێت و دەوڵەمەند بكرێت.
ـ لە بەرامبەر سیاسەتی تواندنەوەی زمانی شیرینی كوردی پێویستە هەموو كورد بە شێوەزاری خۆی ئاخافتن بكات و هەوڵ بدرێت زمانێكی یەكگرتوویی كوردیی بێتە ئاراوە.
ـ لە بەرامبەر توندوتیژی دژ بە كچانی گەنج و هەموو ژنان بە بیانووی بەد رەوشتی و كڕینەوەی نامووس هەڵوێست وەردەگرین و لەم پێناوەدا تێكۆشان دەكەین.
ـ دەخوازین سەرجەم ناوەندەكانی نێودەوڵەتیی و بڕیار بەدەستانی جیهان پڕۆسەی ئەنفال و كیمیا بارانی باشووری كوردستان (هەڵەبجە) بە ژینوساید بناسن و رۆژی 16 ئازار بە رۆژی ژینوسایدی جیهانی بناسرێت.
ـ كۆنفرانس پشتگیری خۆی بۆ لاوانی كورد بۆ شۆڕشی ئازادیخوازی رۆژئاوای كوردستان نیشان دا و پڕۆتستۆی سیستمی حوكم و كارەكانی رێژیمەكەی بەشار ئەسەد و هاوكارانی دەكات.
ـ كۆنفرانس ئیدانەی تۆپبارانەكانی توركیە و ئێران بۆ سەر سنوورەكانی هەرێمی كوردستان دەكات.
ـ ئاڵای كوردستان ئاڵای نەتەوەیی كوردە و پێویستە هەموو لایەك رێزی لێبگرێت و لەسەرووی ئاڵای حیزبەوە بێت.
ـ كۆنفرانس سیاسەتی توندتیژی و تۆقاندن لە هەمبەر رۆشنبیران و نووسەرانی كوردستان لەلایەن هەر لایەنێكەوە بێت لە هەر چوار پارچەی كوردستان ئیدانە دەكات.
ـ سەرجەم رێكخراوەكان و ئەندامانی بەشدار لە كۆنفرانس، راسپێردران كە تەواوی بڕیارەكانی كۆنفرانس بێتە پرسی رۆژانە و جێبەجێ بكرێن.
ـ 2ی رێبەندان رۆژی دامەزراندنی كۆماری كوردستان لە شاری مەهاباد وەك رۆژی نەتەوەیی لە هەر چوار پارچەی كوردستان ناسێندرا.