دووەمین فێستیڤاڵی شێعر و چیرۆكی منداڵان و مێرمنداڵان لە شنۆ بەڕێوە چوو

14:46 - 29 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: دووەمین فێستێڤاڵی شێعر و چیرۆكی منداڵان و مێرمنداڵانی كورد لە رۆژانی رابردوودا لە شاری شنۆ بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بە مەبەستی پەرەدان بە بەهرە و توانای منداڵان و پەرەپێدانی فەرهەنگی موتاڵا لە بواری شێعر و چیرۆكدا لە رۆژانی رابردوودا دووەمین فێستیڤاڵی شێعر و چیرۆك بۆ منداڵان و گەنجان لە شاری شنۆ بە سەرپەرەستی و بەڕێوەبەریی \"عومەر محەممەدی\" نووسەر و چالاكڤانی ئەدەبی بەڕێوە چوو.

\"9801.jpg\"
لەو فێستێڤاڵەدا كۆمەڵێكی بەرچاو لە منداڵان و مێرمنداڵانی خاوەن بەهرە و قەڵەم بەدەست و بنەماڵەكانیان لە شاری شنۆ و میوانان و چالاكان و نووسەرانی بواری ئەدەبی منداڵان وەک \"عەبدولڕەحمان فەهیمی\" لە شارەكانی دیكەی كوردستان ئامادە بوون.

منداڵان و مێرمنداڵانی بەشداربوو لەو فێستێڤاڵە بە دوو زمانی فارسی و كوردی شێعر و چیرۆكەكانیان خوێندەوە كە كەوتە بەر سەرنجی بەشداربوان.

لە سەرجەم ٦٤ بەرهەمی شێعر و چیرۆكی گەیشتوو بە دەبیرخانە فێستێڤاڵ،٢٠ \"9800.jpg\"
شێعر و ١٤ چیرۆك بۆ خوێندنەوە و خەڵات و پێشبڕكی هەڵبژێردران.

لێژنەی داوەرانی دووەمین فێستێڤاڵی شێعر و چیرۆكی منداڵانی شاری شنۆ بریتی بووون لە: \"فەتاح محەممەدنژاد، محەممەد حەسەنپوور، ئارام ئەحمەدپوور\".

سەرەنجام ٦ بەرهەمی شێعر و ٢ بەرهەمی چیرۆك وەك باشترین بەرهەم لە رووی ناوەرۆك و شێوەی خوێندنەوە و دەربڕینی ماناوە هەڵبژێردران و ئەو كەسانەی كە بێجگەلە خەڵات تەندیسی فێستیڤاڵیان وەرگرت بریتی بوون لە:
بەشی شێعر:

\"9799.jpg\"
ـ محەممەد رەشیدی، فەرشید سوور، شەهێن قازی، فەرزانە قادرشوان، نارین هادیزادە و ئیلاهە ئیسماعیل پوور
بەشی جیرۆك:
ـ خەدیجە سوهرابی ، شادی یوسفی

لەو فێستیڤاڵەدا پێشبڕكی و گۆرانی لەلایەن \"رافیع سەرڕووت\" و \"ئارمان مەعرووفی\"یەوە بە بەشداریی منداڵان و گەنجان بەڕێوە چوو.