دووەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆ لە هەولێر بەڕێوە دەچێت

20:38 - 4 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: بەڕێوەبەری شانۆی هەولێر رایگەیاند، ئامادەباشییان بۆ ئەوەی كەلە ناوەڕاستی مانگی خەرمانان و رزبەردا دووەمین فێستێڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆ لە شاری هەوڵیر بەڕێوە بچێت.

هیوا سوعاد، بەڕێوەبەری شانۆی هەولێر بە ماڵپەڕی \"خەندان\"ی‌ راگەیاندووە، ئەو فیستیڤاڵە لە 28ی مانگی خەرمانانەوە دەست پێدەكات بۆماوەی شەش رۆژ هەتا 3ی مانگی رەزبەر بەردەوام دەبێت، كە وڵاتانی میسر، توركیە، ئیتالیا و ئێران ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بەشداریی تێدا بكەن و هەتا ئێستاش وڵاتانی ئالمَان، مەغریب، توونس و فەرەنساش خۆیان یەكلایی نەكردۆتەوە.
\"5418.jpg\"
بەڕێوەبەری شانۆی هەوڵێر روونیشی كردەوە كەلە كوردستانیش نووسراوەی‌ فەرمی‌ بۆ سەرجەم شارەكان رەوانە كراوە و دوای‌ دەست نیشان كردنی‌ كارەكان، تەنیا یەك شانۆگەریی‌ كوردی‌ لە پێشبركیێدا بەشدار دەبێت.

هیوا سوعاد راشیگەیاند: نمایشی فێستیڤاڵەكە لە چەند هۆڵێكی جیاجیای شاری هەولێر دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین لێژنەی تایبەت بۆ راپەڕاندنی كارەكانی فێستیڤاڵ ئامادە كراون هەتا كارەكانی فێستیڤاڵ سەركەوتوانە بەرێوە بچێت.

لەبارەی‌ لیژنەی‌ دادوەران و بانگهێشت كردنی‌ میوانانەوە وتی‌: \"بۆ ئەمساڵ لێژنەی‌ دادوەری‌ سێ كەس لە ئورووپا سەرپەرستیی‌ دەكەن، هەروەها نمایشكەكان لە هۆڵەكانی وەك:‌رۆشنبیری‌،‌ پێشەوا و چالاكیی قوتابخانەكان و هۆڵی‌ گەل،پیشان دەدرێن و بڕیارە نمایشی‌ شانۆگەریی ئیتاڵیا لەسەر قەڵای‌ هەولێر نمایش بكرێت\".