دووەمین رۆژی حەفتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سەرشەقامی مەریوان

13:29 - 9 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: رۆژی شەممە رێكەوتی 8ی رەزبەر لە دووەمین رۆژی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە چەندین شوێنی ئەو شارە چەند شانۆیەك پیشان دران.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی فەرمیی فێستێڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، رۆژی یەكەشەممە و لە دووەمین رۆژدا لە كۆی بەرهەمە بەشداربووەكانی فێستێڤاڵ، 33 بەرهەم پیشان دراون كە 9 بەرهەمیان لە بەشی نێودەوڵەتی، 18 بەرهەمیان لە بەشی ئێران، 4 بەرهەم لە بەشی نەریتی و ناوچەیی و هەروەها بەرهەمێكی تایبەت لەو شوێنانەی كە دەست نیشان كرابوون، پیشان دران.

\"7221.jpg\"
كۆمەڵێك لە بەرهەمە پیشان دراوەكانی رۆژی دووەم بریتی بوون لە:
ـ شانۆی \"سواڵكەران\" لە دەرهێنانی كۆسرەت عەبدولڕەحمان ئیبراهیم لە شاری كەركووك
ـ شانۆی \"خەڵكی كوێی\" لە دەرهێنانی میشائیل ئەڵفیك لە وڵاتی ئاڵمان
ـ شانۆی \"مەلیجك\" لە دەرهێنانی رەزا مەنسووری لە تاران
ـ \"شانۆی مایفێستی ئاشتی\" لە دەرهێنانی ئەحمەد سەمیمی تاران
ـ \"شانۆی بۆ دەنكە جگەرەیەك\" لە دەرهێنانی وشیار قەوامی لە سنە
حەفتەمین خولی فێستێڤالی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە رێكەوتی 7ی رەزبەرەوە دەستی پێكردووە و هەتا 11ی دەخایەنێت.