دووەمین "دیداری چرا" بۆ فیلمی دیکیۆمێنتی لە شاری سلێمانی دەستی بە کارەکانی کرد

13:49 - 5 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: دووەمین \"دیداری چرا\" بۆ فیلمی دیکیۆمێنتی بە ئامادە بوونی دیکیۆمێنت سازانی هەر چوار بەشی کوردستان لە شاری سلێمانی دەستی بەکارەکانی کرد.

دیداری چرا، دیدارێکە بۆ نمایش کردنی فیلمی دیکیۆمێنتاری و گفتوگۆ کردن لەسەر فیلمەکان بە پشتیوانیی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی چاپ و بڵاو کردنەوەی سەر بەو وەزارەتە بەڕێوە دەچێت و ماوەی ٤ رۆژ بەردەوام دەبێت.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سلێمانی لەمەڕ چۆنیەتیی دەسپێکی دووەمین دیداری چرا بۆ دیکیۆمێنت لە راپۆرتێکدا زانیاریی زیاتری خستە روو.
\"10396.jpg\"
\"هەڵگورد جوندیانی\" بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لە لێدوانێکدا هۆی ناودێر نەکردنی ئەو دیدارە بە \"فێستڤاڵ\" بە هەواڵنێری ئاژانسی کوردپای رایگەیاند: ئەو دیدارە نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی کە بتوانین ناوی فێستیڤاڵ بۆ ئەو جۆرە دیدارانە دیاری بکەین، هەر بۆیە ناوی دیداری لەسەر نراوە.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم دیدارە لەگەڵ دیدارەکانی پێشتر جیاوازییەکی تایبەتیی هەیە کە بە مەبەستی زیاتر هاندانی دیکیۆمێنت سازان و بەرەو پێش بردنی ئاستی دیکیۆمێنتەکان خەڵاتێکی بەنرخ بۆ باشترین دیکیۆمێنت ساز دیاری کراوە و هەروەها لە هەموو رۆژانی دیدارەکەدا پانێلێکی تایبەت بۆ تاوتوێی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم دیکیۆمێنت سازان دەکرێتەوە و لەوێدا دیکیۆمێنت سازان گرفتەکانیان دەخەنە روو.

\"10397.jpg\"
کەماڵ سەیدۆ
هەواڵنێری کوردپا لە دێژەدا وتی: پاشان فیلمێکی دیکیۆمێنتاری لەسەر ژیان و بەسەرهاتی هونەرمەند \"کەماڵ سەیدۆ\" کە لەلایەن \"سیروان رەحیم\"ەوە دروست کرابوو، پێشکەش کرا.

دواتر ٢ دیکیۆمێنت ساز بە ناوەکانی \"لیس شی میدیت\" کە یەکەم رۆژنامەوان بوو لەسەر کارەساتی و کیمیابارانی هەڵەبجە راپۆرتی دروست کردووە، هەروەها هونەرمەند \"کەماڵ سەیدۆ\" دیکیۆمێنتسازی کوردی خەڵکی کوردستانی سووریە کە کۆمەڵێک فیلمی دیکیۆمێنتی لە ساڵەکانی\" ٧٠ی زایینی\"دا لەمەڕ ژیانی خەڵکی کوردستانی عێراق دروست کردبوو، بە دانی خەڵات رێزیان لێگیرا.

\"10395.jpg\"
لە بڕگەیەکی دیکەدا ٣ پارچە گۆرانی لەلایەن گۆرانی بێژێکی بریتانیاییەوە بە هاوکاریی تیپی مۆسیقای \"دیک باد\" کە سەرجەم ژەنیارەکانی کورد بوون، پێشکەش کرا.

دیداری چرا بۆ ماوەی ٤ رۆژ لە شاری سلێمانی بەردەوام دەبێت و سەرجەم ٥٣ فیلم بەشدارییان لەو دیدارەدا کردووە کە ٢٨ فیلمیان بۆ نمایش کردن لەو دیدارەکەدا هەڵبژێردراون.

لە کوردستانی ئێرانەوە ٤ فیلم بەشدارییان لەو دیدارەدا کردووە کە تەنیا ١ فیلم بەناوی \"چەندە دایکت خۆش دەوێت\" لە دەرهێنانی جەلال وەیسی بۆ نمایش کردن لەو دیدارەدا هەڵبژێردراوە.