دووەمین دیداری چرا بۆ فیلمی دیکیۆمێنتی لە سلێمانی رێک دەخرێت
13:28 - 3 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: دووەمین دیداری چرا بۆ فیلمی دیکیۆمێنتی له بهرواری رێکەوتی 4ی بهفرانبار لە شاری سلێمانی دەست پێدەکات و ماوەی و چوار رۆژ دهخایەنێت.
بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیریی لاوانی هەرێمی کوردستان بە پەیامنێری راگەیاند: رێکەوتی ٤ی بەفرانبار ئەو دیدارە بە سەرپەرستیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی وەزارەتی رۆشنبیری رێک دەخرێت.
هەڵگورد عەبدولوەهاب، وتیشی: هەوڵ دەدەن به شێوهی ساڵانه لە رێگای دیداری فیلمی دیکیۆمێنتییەوە بتوانن رابردوو و ئێستای کومەڵگەکەمان بۆ جیهان و ناوخۆیی ههرێمی کوردستان لە بابهتی مەعریفی، جوانیناسی و سینەماییەوە بخەنەروو.
راشیگهیاند: لە کۆی 53 فیلم کە بۆ ئەو دیدارە نێردراوە، 29 فیلمیان ناوچه کوردنشینهکانی تورکیە، و ئێرانەوە گەیشتوونەتە فێستیفاڵ و بەشی کوردستانی سووریە بههۆی شهڕ و پێکدادان لهم دهرفهته بێبهری بووه.
هەڵگورد عەبدولوەهاب راشیگەیاند: دوای جیاکردنەوەی بەرهەمەکان و دیاریکردنی پلەکانیان لەلایەن لێژنەیەکی پسپۆڕی ناوخۆیی و بیانییەوە، خاوەن و دەرهێنەری فیلمەکە، خەڵاتی مادی و مهعنهویی تهرخانکراوی ئهم دیداره دابین دەکرێت.