دووهەمین فێستیڤاڵی کۆلارە لە شاری پیرانشاردا بەڕێوەچـوو

10:42 - 19 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: دووهەمین فێستیڤاڵی کۆلارە لە شاری پیرانشار، لە لایەن دامەزراوەی ئیلاهەی هونەرەوە، بۆ منداڵان بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ١٨ـی ڕەزبەر، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵانەوە، دووهەمین فێستیڤاڵی کۆلارە لە پارکی نەورۆزی پیرانشار بەڕێوەچوو کە لە لایەن دامەزراوەی "ئیلاهەی هونەر"ەوە ڕێکخرابوو.

ئەو فێستیڤاڵە بە بەشداریی بەرچاوی دایک و باوکان، منداڵان و مێرمنداڵان بەڕێوەچوو.

 منداڵان و مێرمنداڵانی بەشداربوو، چەندین شێعر و سروودیان پێشکەش کرد.

 لە کۆتاییشدا، لە لایەن منداڵانی بەشداربوو، کۆلارەکان بەرەو ئاسمان بەرزکرانەوە.