دووهەمین بەرهەمی نووسەری لاوی مەریوانی چاپ کرا

14:51 - 14 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵەچیرۆکی \"شاوەتی جنۆکە\"، دووهەمین بەرهەمی نووسەرێکی لاوی مەریوانی چاپ و بڵاو کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کتێبی کۆمەڵەچیرۆکی \"شاوەتی جنۆکە\"، دووهەمین بەرهەمی نووسەر و ڕۆژنامەوانی لاوی خەڵکی مەریوان، \"بێهزاد قادری\"، کەوتە بەردیدی خوێنەرانی چیرۆکی کوردییەوە.

\"\"بێهزاد قادری
ئەو بەرهەمە لە لایەن چاپەمەنیی \"ئەوینـ\"ـی شاری مەریوان، ڕۆژی ١٢ی خەرمانان، هاتە بازاڕەوه.

کتێبی یەکەمی بێهزاد قادری، کۆمەڵەچیرۆکێکی کوردی بە ناوی \"نێچیری وەرزەکان\" بوو، کە ساڵی پێش و هاوکات لەگەڵ کارەساتی بوومەلەرزەی کرماشان لە چاپ درا.

داهاتی ئەم کتێبە پێشکەش بە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە کرا و ئەمساڵیش بێهزاد لە پەیجی ئینستاگرامی خۆی ڕایگەیاندووە، کە ئەم کتێبەی پێشکەش بە ڕۆحی شەهیدانی ژینگە، بەتایبەت کاک شەریف باجوەر دەکات.

جێگای ئاماژەیە کە بێهزاد قادری، خاوەن بڕوانامەی کارناسیی دەروونناسییە و ماوەی چەند ساڵە لە بواری زمان و ئەدەبیات و ڕۆژنامەوانیی کوردی چالاکی دەکات و لە زۆرینەی ڕۆژنامەکانی کوردستان، چیرۆک و پەخشان و یادداشت و وتاری لە چاپ دراوە. هەنووکە ناوبراو بە شێوازێکی جیددی سەرقاڵی نووسینی چیرۆکە و نووسینی ڕۆمانێکی بەدەستەوەیە.