دوو ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایان کوردستان - سەقز و زیویە بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کران

13:49 - 5 پووشپەڕ 2722

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٥ی پووشپەڕ، "حیسام خاکپوور" و "ئەحمەد قادری" لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایان کوردستان - سەقز و زیویە بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کران.

ئەو دوو چالاکە سێنفییەی مامۆستایان بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەیان لە زیندانی سەقز ئازاد کراون.

"ئەحمەد قادری" ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی جۆزەردان و "حیسام خاکپوور" ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون و دوای تەواوبوونی قۆناخی لێپرسینەوەکەیان بۆ زیندانی سەقز ڕاگوێزرابوون.

هەروەها ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤ی پووشپەڕ، "ئامانج ئەمینی"، "زاهید مورادی"، "ئیسماعیل ڕەیحانی" و "سلێمان عەبدی" لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایان کوردستان- سەقز بە دانانی بارمتە لە زیندانی سەقز ئازاد کران.