دوو کەس لە دەسبەسەرکراوەکانی ڕێوڕەسمی پاڕکی نەورۆز لە سنە بە بەڵێننامە ئازاد کران
11:27 - 4 خاکەلێوه 2722
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی خاکەلێوە، بەهرام بەهرامی و تاهیرە شمشەکی، لە دەسبەسەرکراوەکانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پاڕکی منداڵ (پاڕکی نەورۆز)ی سنە، بە لێوەرگرتنی بەڵێننامە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە دەسبەسەری ئازاد کران.
ئەو ژن و مێردە ڕۆژی دووشەممە ١ی خاکەلێوە، لە ڕەوتی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پاڕکی منداڵی (پاڕکی نورۆز)ی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەرکرابوون.
هێزە ئەمنییەتیی و هێزەکانی دژە شۆڕش ڕۆژی دووشەممە ١ی خاکەلێوە، هێرشیان کردە سەر ڕەسمی نەورۆز لە پاڕکی منداڵ و هەوڵی دەسبەسەرکردنی بە کۆمەڵی هاووڵاتییانیان دا.