دوو کەس لە دەسبەسەرکراوەکانی نەورۆز لە سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کران
18:16 - 9 خاکەلێوه 2722
ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی خاکەلێوە، سوهراب جەلالی و جەماڵ ئەسەدی لە دەسبەسەرکراوەکانی نەورۆز لە پارکی منداڵ (پارکی نەورۆز)ی سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە، ئازاد کران.
ئەو دوو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە هەتا کاتیی دادگاییەکەیان بە شێوی کاتی لە زیندانی سنە، ئازاد کراون.
ڕۆژی دووشەممە ١ی خاکەلێوە، هێزە ئەمنییەتی و هێزەکانی دژە شۆڕش، هێرشیان کردە سەر ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پاڕکی منداڵ (پاڕکی نەورۆز) و سۆهراب جەلالی و جەماڵ ئەسەدی لە بەڕێوەبەرانی ئەو ڕێوڕەسمەیان دەسبەسەر کردبوو.