دوو کۆڵبەری کورد لە ڕووباری \"جێرمێ\"ی سنووری ورمێ، خنکان

19:52 - 15 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی ناوچەی تەرگەوەڕ، لە ڕووباری \"جێرمێ\"ی سنووری ورمێ، خنکان.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ١٥ی بانەمەڕ، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی \"فەرزاد نووری\" کوڕی فەرەیدوون و \"بورهان تەربی\" کوڕی عەلی، خەڵکی گوندی \"ئەنبێ\"، لە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، لە ڕووباری جێرمێ، خنکان.

\"\"بورهان تەربی
ئەم دوو کۆڵبەرە لە ڕووباری جێرمێ لە نزیک گوندی \"بەردە سوور\" تووشی ڕووداو بوون.

تەرمی یەکێک لەو کۆڵبەرانە لە لایەن دانیشتووانی ناوچەکە دۆزرانەوە و بۆ گوندی ئەنبێ نێردراون.

لەم پەیوەندییەشدا، ڕۆژی شەممە، ١٤ی بانەمەڕ، گرووپێک لە کۆڵبەران لە سنووری نەوسووددا کەوتنە بەر دەسڕێژیی نیزامییانی حکوومەت و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی \"سادق عەزیزی\" کوڕی ئیسکەندەر، خەڵکی گوندی بێوەند، سەر بە شاری جوانڕۆ، گیانی خۆی لەدەست دا.