دوو کۆڵبەری کورد لە سنووری قوتوور له شاری خۆی بریندار کران

17:39 - 10 رێبەندان 2719

ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕێبەندان، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "عەلی هادی‌زادە"  تەمەن ٢٢ ساڵ  و کوڕی بەشار هەروەها "حوسێن هادی‌زادە" تەمەن ٢٩ ساڵ کوڕی جەمیل، لە لایەن هێزەکانی ئەرتەشی تورکییەوە، تەقەیان لێکراوە و بە سەختی پێکراون.

ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە، خەڵکی گوندی "گیوەرانی" ناوچەی قوتووری خۆی بوون.

حوسێن لەو ڕووداوەدا، سەری بەر گوللـەی هێزەکانی ئەرتەشی تورکییە کەوتووە و عەلی دوو گولـلەی بەر پشتی کەوتووە.

ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە، هەنووکە لە نەخۆشخانەی شاری وانی تورکیە دان و باری تەندروستیان نالەبار ڕاگەیاندراوە.