دوو کۆڵبەری کورد بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەست دا

21:06 - 20 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە جادەی مەریوان، ١٠ کوژراو و برینداری لێ‌کەوتەوە، کە دوو کەس لە کوژراووەکان کۆڵبەر بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی ڕابردوو ١٩ی پووشپەڕ، دوو کۆڵبەری کورد خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری مەریوان بە هۆی ڕوودای هاتوچۆ گیانیان لە دەست دا.

شوناسی ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە بە ناوەکانی \"فەرهاد شاوەیسی و محەممەد ڕەزایی\" خەڵکی گوندی \"ساوا\"ی شاری مەریوان ڕاگەیاندراوە.

ئەو ڕووداوە لە نزیک گوندی نژمار سەر بە شاری مەریوان ڕوویداوە و لە کاتی گەڕانەوە لە سنووری \"تەتە\" بۆ ماڵەوە لە سێ‌ڕییانی شاڕانی تووشی ئەوڕووداوە بوون.

ئەو دوو کۆڵبە کوردە باوکی دوو منداڵی کەم تەمەن بوون و هەروەها لەو ڕووداوەدا، شوفیری یەکێک لە ماشینەکان گیانی لە دەست داوە.
ئەو دوو ماشینە لە جۆری سەمەند و پیکان بوون.

هەرلەو پەیوەندییەدا، شەوی چوارشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، بە هۆی پێکدادانی یەکێک لە تانکرەکانی هەڵگری نەوت و ئۆتووبووسێک، تەقینەوەیەکی بەهێز ڕووی دا، کە لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە، ١٥ کەس لە موسافیرانی ئۆتوبووسەکە لەو ڕووداوەدا، بوونە قوربانی.

بەڕای كارناسان ناستانداردبوونی جادەكان، ڕەچاونەكردنی یاساكانی هاتوچۆ لە هۆكارە سەرەكییەکانی ڕووداوی هاتوچۆ دێنە ئەژمار.