دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و هەورامان بریندار بوون
16:26 - 3 بەفرانبار 2719
ئاژانسی کوردپا: دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و هەورامان، تووشی ڕووداو بوون و بەتوندی بریندار بوون.
ڕۆژی سێشەممە، ٣ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "سەعدوڵڵا مەحموودی"، خەڵکی گوندی سەرسۆڵ لە بەشی نەشمیری بانە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، بریندار بوو.
ئەم کۆڵبەرە لە سنووری زلەی بانە، گولـلەی بەرکەوتووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندی دەرمانی ڕاگوێزراوە. دۆخی گشتیی ئەم کۆڵبەرە نالەبار ڕاگەیەندراوە.
لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە، ٣ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەلاح دەرزیانی"، بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی لە ملەی "تەتە"ی هەورامان، بەتوندی بریندار بووە.