دوو کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود بریندار کران

10:34 - 18 بەفرانبار 2721

شەوی پێنجشەممە ١٦ی بەفرانبار، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "فەرەیدوون"، خەڵکی گوندی "دێ باوکە" سەر بە ڕوانسەر و "سیرووس"، خەڵکی سەرپێڵ زەهاو سەر بە کرماشان، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار کران.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی ڕاستەوخۆیان لەو دوو کۆڵبەرە کردووە.

فەرەیدوون و سیرووس لەو ڕووداوەدا بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە بەر لاق و نێوقەد بریندار کران.

ئەو دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تالقانیی کرماشان کران.