دوو کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود بریندار کران

15:46 - 6 سەرماوەز 2721

شەوی پێنجشەممە ٤ی سەرماوەز، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "پوریا وەیسی" و "فەریاد وەیسی"، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە سنووری نەوسوود بریندار کران.

هێزە نیزامییەکان، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ئەو دوو کۆڵبەرە کە برای یەکترن لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لە کۆڵبەرانیان، داونەتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ.

پوریا و فەریاد وەیسی، پاش ئەو ڕووداوە بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کران.