دوو کۆڵبەر لە بانە و چاڵدێران بریندار بوون

10:57 - 4 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: دوو کۆڵبەر لە شارەکانی بانە و چاڵدێران، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پێکران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سیشەممە، ٣ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عەزیز عەزیزی" کوڕی "دەروێش حوسێن" و خەڵکی گوندی "بنەژاژ"ی بانە لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە گوندی "گومانە" لە سنووری چۆمانی بانە کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان و پێکراوە.

ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوەدا بەسەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

لە لایەکی دیکەوە و لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "ئەفشین ئەعلایی حەیدەرانلوو"، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "تاقی" سەر بە چاڵدێران، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکرا. ئەو کۆڵبەرە بەهۆی ئەوەی کە گولـلە بەر سەری کەوتووە، لە بێهۆشیی درێژخایەندایە.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ،  تەقەیان لەو دوو کۆڵبەرە کردووە.