دوو کچ و کوڕێکی لاو لە ئیلام و ورمێ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

12:29 - 23 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: سێ هاووڵاتیی کورد خەڵکی شارەکانی ئیلام و ورمێ بە هۆکاری ڕوون دەستیان دایە خۆکوژی.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کچ و کوڕێکی لاو خەڵکی ناوچە مێشخاسی شاری ئیلام بە هۆی بەربەست دروستکردنی یەکێک لە بنەماڵەی ئەو کچ و کوڕە بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبەش، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

شوناسی ئەو کوڕ و کچە \"نیلۆفەر مێنەتی٢٠ ساڵه و رەزا موعەزەمی ٢٤ ساڵه\" ڕاگەیەندراوە.

ئەو دوو لاوە کوردە، لە خواردنی \"حەبی برنج\"، لە سێ ڕۆژدا، سەرەتا کوڕەکەی و دواتر کچە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

لە لایەکی دیکە، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، کچە هاووڵاتییەک خەڵکی شاری ورمێ لە بینایەکی چەند نهۆمیدا لە ناوچەی\" شیخ تەپەی\" ئەو شارە خۆی فڕەدایە خواروە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

دەوترێ، خۆکوژی ئەو کچە بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی بووە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، مێرمنداڵێکی کورد بە ناوی \"سینا خوسێنی\" کوڕی سەلاح خەڵکی شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

کۆمەڵناسان و شارەزایانی بواری دەروونی، لەو باوەڕەدان، کە هەژاری، دەستکورتی، بێهیوایی لەنێو لاوان، هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە نێو مێرمنداڵان و لاوان بە ئەژمار دێن.