دوو کرێکار خەڵکی شاری خۆی گیانیان لە دەست دا

15:10 - 28 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: دوو کرێکاری کورد خەڵکی شاری خۆی لە کاتی کارکردن تووشی ڕووداوی کار بوون و بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست دا.

دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، دوو کرێکاری کورد خەڵکی شاری خۆی، بە هۆی نەشتی گاز لە کارگەی ئامونیاک، گیانیان لە دەست دا.

بە وتەی یەکێک لە فەرمانبەرانی پێترۆشیمیی شاری ورمێ، ئەو دوو کرێکارە لە کاتی خاوێنکردنەوەی یەکەی بەرهەمهێنانی کارگەی کریستاڵی مەلامین، بە هۆی گازگرتوویەوە گیانیان لە دەسداوە.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، شوناسی ئەو دوو کرێکارە کوردە، ڕانەگەیەندراوە.

سووتان،گازگرتوویی، بەربوونەوە لە بەرزایی، نەبوونی کەرەستە و کڵاوی خۆپاراستن لە هۆکارگەلی برینداربوون و مردنی کرێکاران لەکاتی کاردا دێتە هەژمار و ساڵانە بە هەزارن کرێکار تووشی ڕووداوی لەو چەشنە دەبن.