دوو کتێبی ئەدەبی_هونەری لە شاری سنە چاپ و بڵاو کرانەوە

21:12 - 29 خەرمانان 2716
ئاژانسی کوردپا: هۆنراوەکانی شاعێرێکی ئامریکایی پاش وەڕگێران، بە دوو زمانی کوردی و ئینگلیسی چاپ و بڵاو کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕیکەوتی ٢٧ی خەرمانان، لە دەزگای چاپەمەنیی \"گوتار\" لە شاری سنە، ڕوونوێنیی لە کتێبێکی دوو زمانە بە ناوی \"پاریس\"، لە کافە کتێب \"کال\" کرد.

کتێبی پاریس ٤٠ هۆنراوە لە هۆنراوەکانی هاینڕیش کارڵ بوکۆفسکی ناسراو بە چارلز بوکۆفسکی، هۆزانڤان و چیرۆکنووسی ئامریکایی_ئاڵمانی لەخۆ دەگرێت کە، لە لایەن عەتا میرەکییەوە وەڕگێردراوەتە سەر زمانی کوردی.

وەڕگیر لە کاتی ڕوونوێنیی ئەو بەرهەمە ئەدەبییە، لە بوکۆفسکی وەکوو شاعێری شێوازی ڕێئالیسمی پۆخڵ\" رئالیسم کثیف\" ناوی برد و ڕایگەیاند: \"شێوەی وەرگێڕانی ئەو کتێبە بە شێوەی بەراوردکاری بووە و هەوڵدراوە وێڕای ئەمەگناس بوونی وەرگێڕ بە دەقی سەرەکی، بەراورد کردنی دەق لەگەڵ زمانی کوردی گونجاو بێت و چەمک و نێوەڕۆکی شێعرەکان بێ واتا و ناڕوون نەبێت.\"

\"\"چاپەمەنیی گوتار لە ماوەی ٨ ساڵ چالاکیی خۆیدا، ٢٦٠ بەرهەمی لە نووسەرانی جۆراوجۆر لە ئێران و جیهان، و هەروەها بەرهەم و وەرگێڕانەکانی نووسەرانی کوردستانی بڵاوکردۆتەوە، کە کتێبی \"پاریس\" دوایین بەرهەمی ئەو بڵاوکراوەیە.

هەروەها هەر لە شاری سنە، کتێبی \"ئالبۆمی سنە\" بە هەوڵی حامید شەریعەتی چاپ و بڵاو کرایەوە.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئیسنا، ئەو کتێبە بە تەواوەتی کتێبێکی وێنەییە، لە هەشت پاژدا کە، پرێسپێکتیو، گەورەپیاوان، مامۆستاکان، فەرهەنگیان، کەسایەتییە ناسراوەکان، فەرمانبەران. کاسبکاران، هونەرمەندان، وەرزشوانان، پارەی ئاسن و خەریتەی شاری سنە لەخۆ دەگرێت، کە لە ماوەی پێنج ساڵدا کۆ کراوتەوە.

حامید شەریعەتی ئامادەکاری ئەو کتێبە گوتوویەتی؛ \"وێنەکانی ئەو کتێبە بە هیچ شێوەیەک لە ئینترنێت وەرنەگیراوە و هەموو وێنەکان بۆ یەکەم جارە لە چاپ دەدرێن، وەکوو وێنەی ئەمانوڵڵاخانی ئەردەڵان، یان تەنیا وێنەی سوڵتان سەنجەرخان کە هەتا ئێستا کەس نەیبینیوە، لەو پەیوەندییەدا هەمووان دڵنیا دەکەمەوە کە ئەو کتێبە بە شێوەی لێکۆڵینەوە و مەیدانی کۆ کراوەتەوە\".

لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنیی \"ئالبۆمی سنەدا، \"قەشنگ کامکار پشتیوانیی ماڵی لەو کتێبە کرد و دوکتور ئەسعەد ئەردەڵان و عەبدولموئمێن مردۆخ، لەو پرۆگرامەدا ئامادە بوون و هەروەها گرووپی موسیقیی \"پژاڵ\" چەند بەرهەمێکیان پێشکەش کرد.
\"\"