دوو کاسبکاری مەریوانی بەهۆی وەرگەڕانی ماشین لە ڕێگای "تەتە"، گیانیان لەدەست دا

11:25 - 18 جۆزەردان 2722

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردان، دوو کاسبکاری کورد بە ناوەکانی "محەممەد ئەلیاسی" و "عوسمان ڕەشیدی" بەهۆی وەرگەڕانی ماشینەکەیان لە جادەی "تەتە" گیانیان لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێستری ئەو دوو کاسبکارە کە لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەستی بەسەردا گیرابوو، لە کاتی ڕۆیشتن بۆ هێنانەوەی هێسترەکانیان تووشی ئەو ڕووداوە ببوون.

"محەممەد ئەلیاسی" خەڵکی گوندی دزڵی و "عوسمان ڕەشیدی" خەڵکی گوندی هەزارخانیی مەریوان بوون.