دوو ژنە هونەرمەندی کرماشانی پیشانگەیەکیان کردەوە+وێنە
16:24 - 21 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی کوردپا: دوو ژنە هونەرمەندی کورد کرماشانی لە کافەی مەهتاب ئەو شارە، پیشانگەیەکیان لە بەرهەمەکانی خۆیان کردەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە رێکەوتی ١٦ هەتا ٢٣ی گەلاوێژی ئەمساڵ پیشانگەیەکی پیشە دەستییەکانی کارگەی هونەریی \"کوژک\"، کە بەرهەمی دوو ژنە هونەرمەندی کورد میهەن خودایاری و مریەم محەمەدی بوون، بەڕووی هاووڵاتییاندا کرایەوە.
مەهین خودایاری و مریەم محەمەدی خوێندنی زانکۆیان لە رشتەی گرافیکدا تەواو کردووە.
ئەوپیشانگەیە لە کافەی مەهتابی هەڵکەوتوو لە چوارڕێیانی نەوبەهاری کرماشان کراوەتەوە.
وێنە: تاقوەسان
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە رێکەوتی ١٦ هەتا ٢٣ی گەلاوێژی ئەمساڵ پیشانگەیەکی پیشە دەستییەکانی کارگەی هونەریی \"کوژک\"، کە بەرهەمی دوو ژنە هونەرمەندی کورد میهەن خودایاری و مریەم محەمەدی بوون، بەڕووی هاووڵاتییاندا کرایەوە.
مەهین خودایاری و مریەم محەمەدی
ئەو کەلوپەلانەی کە لەلایەن ئەو دوو ژنە هونەرمەندەوە دروست کراون و لەو پیشانگەیەدا دەخرێنە بەر دیدی هاووڵاتییان، گوارە، ئەنگوستیلە، کیفی دەستی، ساک و کەلوپەل، تابلۆ، پیکسێڵ و ئاوێزە لە خۆ دەگرێت.مەهین خودایاری و مریەم محەمەدی خوێندنی زانکۆیان لە رشتەی گرافیکدا تەواو کردووە.
ئەوپیشانگەیە لە کافەی مەهتابی هەڵکەوتوو لە چوارڕێیانی نەوبەهاری کرماشان کراوەتەوە.
وێنە: تاقوەسان