دوو ژنە هاووڵاتیی کورد لە پیرانشار و کامیاراندا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

15:48 - 25 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: دوو ژنە هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی پیرانشار و کامیاران، دەستیان دایە خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"پرشنگ ساڵحیه\"، تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی شاری پیرانشار، بە هۆی هەژاری و دەسکورتییەوە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لەدەست دا.

ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردە، ١٠ ڕۆژ پێش، هەوڵی خۆسووتاندنی داوە و بە هۆی ڕێژەی سووتاوی و برینەکەیەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٥ی بانەمەڕ، گیانی لەدەست دا.

\"ئەبووبەکر ئارمکان\"، هاوژینی \"پرشنگ ساڵحیه\"، ساڵی ٩٣ بە هۆی تەقینەوەی مین، لاقێکی لەدەست دابوو و هەتا ئێستا ناوەندە حکوومەتییەکان هیچ هەوڵێکیان بۆ پێراگەیشتن بە باوردۆخی ناوبراو ئەنجام نەداوە.

لە لایەکی دیکەوە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی بانەمەڕ، ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"ئیلهام مورادی\"، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
\"ئیلهام مواردی\"، دایکی منداڵێکی کەم تەمەنە.