دوو چالاكی خوێندكاریی دەستبەسەر كراوی كورد چارەنووسیان ناڕوونە
13:27 - 2 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: دوو چالاكی خوێندكاریی كوردی خەڵكی مەریوان كەلە رێكەوتی 17ی پووشپەڕەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كراون، هەتا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، عوبەید زارعی و عەلی تاسە دوو چالاكی خوێندكاریی كوردی خەڵكی مەریوان كە رێكەوتی 17ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە لەناو كافی نێتی رۆژ لە مەریوان دەستبەسەر كران، هەتا ئێسنا ئیزینیان نەداوە بنەماڵەكانیان چاویان پێیان بكەوێت و چارەنووسیان نادیارە.
دوای گیرانیان مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات كەیسی سێ دەزگای كۆمپیۆتێری كافی نێتی رۆژیان لەگەڵ خۆیان بردووە و كافی نێتەكەش داخراوە.
بە وتەی شایەتحاڵان دوای گیرانیان مەئموورانی ئەمنیەتی سەردانی ماڵیانیان کردووە و وێڕای پشکنین و پرسیاری زۆر دوو دەزگا لابتۆپیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
چەند رۆژ لەمەو پێش عوبەید زارعی و عەلی تاسە بۆ ماوەیەکی کاتی براونەتە دادگا، بەڵام هەتا ئێستا لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی و قەزاییەكانی حكوومەتەوە هۆكاری گیرانی ئەو دوو چالاكە خوێندكاریە و رانەگەیەنراوە.
روون نەبوونەوەی چارەنووسی ئەو دوو خوێندكارە كوردە بۆتە هۆی نیگەرانیی بنەماڵەكانیان.