دوو چالاکیی فەرهەنگی لەبارەی چاپ و بڵاو کردنەوەی کتێبەوە
20:38 - 20 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا: یەکەمین کتێبی چیرۆک تایبەت بە منداڵان بە زاراوەی هەورامی لەلایەن وەرگێڕێکی خەڵکی شاری \"پاوە\"وە چاپ و بڵاو کرایەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کورد پرێس، کتێبی چیرۆکی \" داستانەو دەسکێشێوە\" یەکەمین چیرۆکی تایبەت بە منداڵانە کە بە زاراوەی هەورامی لەلایەن \"فەرشید شەریفی\" نووسەر و وەرگێڕی\" پاوە\"ییەوە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
چێرۆکی \" داستانەو دەسکێشێوە\" بەرهەمی نووسەری دانمارکی \" لیلان بروگر\"ە کە فەرشید شەرفی\" لە زاراوەی سۆرانییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زاراوەی هەوارامی.
ئەو کتێبە لە ١٠٠٠ ژمارەدا بە هاوکاری دەزگای چاپی \"ئاراس\" چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
ئەو نووسەرە هەتا ئێستا زیاتر لە ١٥ کتێبی جۆراوجۆری لە زمانی فارسییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و لە چاپ دراون.
هەروەها لە چەند رۆژی داهاتووشدا ٢ رۆمان بەناوەکانی \"ههناسێوه تا یاوای، داستانهی ناتهمامه \" و چیرۆکێکی کورت بەناوی \" تارمایێ بۆگهنێ \" لەلایەن دەزگای چاپی \"ئاراس\"ەوە چاپ و بڵاو دەکرێنەوە.
کتێبی لێکۆڵینەوەی \"مێژووی سەرپێل زەهاو\" پاش ماوەیک وەدوا خران، چاپ و بڵاو کرایەوە.
کتێبی \"مێژووی سەرپێل زەهاو\" بەپشت بەستن بە کۆمەڵێک بەڵگە و سەرچاوەی باوەڕپێکراوی مێژوویی لەسەرشاری سەرپێل زەهاو، لەلایەن \"سەباح خوسرەوی\"یەوە کۆکراوەتەوە و لە چاپ دراوە.
سەباح خوسرەوی رایگەیاندووە: بڕیار بوو ئەو کتێبە لە کاتێکی دیاری کراودا چاپ و بڵاو ببێتەوە و هۆی دوا کەوتنی چاپی ئەو بەهەمەش بۆ نەدانی مۆڵەت و کارشکێنی دەزگای چاپ دەگەرێتەوە.
هەروەها راشیگەیاندووە: کە بەپێێ ئەو بەڵگانەی کە لە ئارشیوی تایبەتی خۆیدا هەیەتی، لە کاتێکی گونجاودا بەرگی دووهەمیشی لە چاپ ئەدات.