دوو چالاکی مەدەنیی کورد بەدانی بارمتە ئازاد کران

20:58 - 5 رەزبەر 2716
ئاژانسی کوردپا: ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە شارەکانی ئیلام و سەقز بە وەرگرتنی دەیان میلیۆن تمەن، دوو زیندانیان بە شێوەی کاتی ئازاد کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، یەکێک لە هونەرمەندانی شاری ئیلام بە ناوی سەجاد تابانی بەدانی بارمتەی ٨٠ میلیۆن تمەنی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کرا.

ناوبراو لە گارگەیەکی وێنەکێشان لە شەقامی \"سەدووقی\" شاری ئیلام دەستبەسەر کرا بوو.

پێشتر ڕاگەیەندرا بوو، کە ئەو لاوە تەمەن ٢١ ساڵەیە لە پەیوەندیی لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیون دەستبەسەر کراوە.

\"38003.jpg\"
هیوا دەستباز
هەروەها هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەقز باسی لە ئازاد کردنی هیوا دەستباز کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری کوردپا لە سەقز، بەرپرسانی ئیتلاعاتی شاری سەقز لە بنەماڵەی هیوا دەستباز بڕی ١٦٥ میلیۆن بۆ ئازاد کردنی کوڕەکەیان وەرگرتووە.

ئەو چالاکە مەدەنیە کوردە، ڕیکەوتی ٢٥ی خەرمانان دەستبەسەر لە ڕۆژی شەممە ٣ی خەزەڵوەر لە گرتووخانەی شاری سەقز ئازاد کراوە.

هەروەها،لە چارەنووسی دوو لاوی سەقزی کە لەکاتی هێرشی مەئموورانی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوون هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نیە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو ڕووداوە بە ئاژانسی کوردپا ڕاگەیاند: دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان ڕاستەوخۆ لە لایەن ڕیکخراوی حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بووە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری کوردپا، لانیکەم ٦٠ هاووڵاتیی کورد لە کۆتایی مانگی بەهار و سەرەتایی هاوینی ئەمساڵ بە هۆکاری جۆراوجۆر دەستبەسەر و لە گرتووخانە دان.