دوو چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی لە مەهاباد دەستبەسەر کران/ شاری مەهاباد میلیتاریزە کراوە

16:04 - 3 سەرماوەز 2714
ئاژانسی کوردپا: دوو چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزیی کورد لە شاری مەهاباد، لەلایەن حیفازەت ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە سەبارەت بە راپرسییەکەی ناوەندی دەنگ و رەنگی مەهاباد لەسەر حەسەن زیرەک، دەستبەسەر کران.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، خەبات مەنگوڕی تەمەن ٣٠ سال و کوڕی سلێمان و کامیار نازمی لە چالاکانی مەدەنیی کوردی خەڵکی مەهاباد، رۆژی رابردوو لەلایەن مەئموورانی حیفازەت ئیتلاعاتی سوپای پاسدارنەوە دەستبەسەر کران.

ئەو چالاکانه لەلایەن مەئموورانی حیفازەت ئیتلاعاتی مەهابادەوە بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی ورمێ گوازراوەنه‌تەوە.

تۆمه‌تی ئه‌و دوو چالاکه مه‌ده‌نییه، \"هه‌وڵدان به دژی ته‌ناهی نه‌ته‌وه‌ی\" راگه‌یه‌ندراوه.

هێندیک له سه‌رچاوه‌کانی ناوخۆ به ئاژانسی کوردپا راگه‌یاندووه که زیاتر له ١٠٠ که‌س له لاوانی شاری مه‌هاباد بانگهێشتی ناوه‌نده ئه‌منیتی و نیزامیه‌کان کراون.

هەنووکە ناوشاری مەهاباد بە هێزێکی زۆری ئەمنیەتی، میلیتاریزە کراوەو جوڵە و بزاوتی هاوولتاییان کۆنتڕۆڵ دەکەن.

\"23285.jpg\"
خەبات مەنگوڕی چالاکی مەدەنی و بەرپرسی ئەنجومەنی ژینگەپاریزیی مەهاباد
بە گوتەی کەسوکاری خەبات مەنگوڕی، هێزە ئەمنییەکان فەیسبووکی ئەو چالاکە کوردەیان کردۆتەوەو لەو رێگەیەوە پەیوەندی لەگەڵ خەڵک دەگرن.

سەرچاوەیەک لە شاری مەهاباد بە هەواڵنێری کوردپای رایگەیاند، لە کاتێکدا بڕیار بوو لە بەردەم ناوەندی دەنگ و رەنگی مەهاباد لەمەڕ سووکایەتی کردن بە حەسەن زیرەک خۆپیشاندان بەڕێوەبچێت، ناوەندە ئەمنیەیکان ژمارەیەک خەڵکیان لەو شوێنە دەستبەسەر کردووە.

\"23298.jpg\"
کامیار نازمی، پاش چەند کاتژمێر لە دەستبەسەرکرانی، ئازاد کرا<
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، کە خۆپیشاندانی چالاکان و هاووڵاتییانی شارەکە لەمەڕ سووکایەتی کردنی ناوەندی دەنگ و رەنگی مەهاباد بە حەسەن زیرەک، بەهۆی ئەمنیەتی کردنی ناوشار لەلایەن ناوەند ە ئەمنیەیکانەوە بەڕێوەنەچوو.

دوابەدوای راپرسییەکی ناوەندی دەنگ ورەنگی مەهاباد کە تیایدا حەسەن زیرەک لەگەڵ دوو گۆرانیبێژی فارس خرابوویە راپرسییەوەکەوە، چالاکانی مەدەنی و هونەرمەندانی کوردستان ناڕەزایەتیان بەو کارە دەربڕی و بە سووکایەتیی ئاشکرا بە حەسەن زیرەکیان وەسف کرد.

لە ماوەی رابردووشدا خەبات مەنگوری بەهۆی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی پشتیونای لە خۆڕاگریی خەڵکی کۆبانی، بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و لێپێچینەوەی لێکرابوو.
\"23286.jpg\"

\"23287.jpg\"